به‌ ناوی خودای گه‌وره‌و میهره‌بان

 سه‌ره‌تا و به‌رله‌ هه‌موو شتێک سوپاس و ستایش بۆ یه‌زدان له‌ به‌نده‌یه‌کی دروستکراوی بێده‌سه‌ڵاتی پڕتاوان بۆ خودایه‌کی تاک و تانها وباڵا ده‌ست جۆره‌ سوپاسێکی ته‌واو که‌ ته‌نها خودای په‌روه‌ردگارشایه‌سته‌یه‌تی وه‌درود وسڵاوبۆپێغه‌مبه‌ره‌کانی وئه‌وانه‌ی دوای رێ وشوێنی ئه‌وانیش که وتوون,وه‌باشترین وتایبه‌ت مه‌ندترین درودوسڵاوبۆدواین پێغه‌مبه‌ر,رێبه‌رمان وخۆشه‌ویستمان(محمد) درودوسڵاوی خودای له‌سه‌ربێت.ئه‌وکه‌سه‌ی که‌ڕاستگۆترین وده‌ست پاکترین به‌نده‌ی خودایه که‌ ڕووی زه‌وی به‌ خۆیه‌وه‌ دی بێت

به‌ پشتیوانی خودای گه‌وره‌ هه‌ڵسام به‌ هێنانه‌ ئارای ماڵپه‌ڕی ده‌روونی ئیسلام مه‌به‌ست له‌ ده‌روونی ئیسلام پاککردنه‌وه‌ی گیان و ناخ وده‌روونی مرۆڤه‌ له‌ودوودڵی وبیرکردنه‌وه‌ چه‌وتانه‌ی که‌ له‌ژینداسه‌رقاڵ وتووشی سه‌رلێشێوانی ده‌کات وڕه‌واندنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره‌ گومانانه‌یه‌ که‌ کاڵفامانه‌ به‌ره‌و لا رێی ده‌بات،ده‌روونی ئیسلام هه‌نگاوێکه‌بۆ دروست کردنی بڕوایه‌کی پته‌وتربه‌ ئایین وراستی وناوه‌رۆک وده‌روونی ئیسلامیش له‌ به‌رامبه‌ردا ئه‌کاته‌ پێوانه‌و رێبه‌رو تروسکایی بۆ رۆشن کردنه‌وه‌ی دنیای ‌عه‌قڵ

ماڵپه‌ڕی ده‌روونی ئیسلام،هه‌وڵێکی تاکه‌ که‌سییه‌ له‌ پێناو نیشاندان و خستنه‌به‌رچاوی زێتری رووی گه‌ش و روناکی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و،‌له‌مپه‌رێکیشه‌ له‌ هه‌مبه‌ر ناحه‌زان ونه‌یارانی،ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌م رۆژگاره‌ به‌ هه‌وڵه‌ نه‌زۆکه‌کانیان به‌ری رۆژ به‌ بێژینگ بگرن وبه‌ خراپ ناوزه‌دی بکه‌ن و شتی نا شییاوو نا به‌جێی ئاراسته‌ بکه‌ن،بێ ئاگا له‌وه‌ی که‌ ئایینێک گه‌ربنه‌ماو سه‌رچاوه‌که‌ی روناکی بێت،ئه‌وا هه‌میشه‌و هه‌رده‌م روناکی به‌خشیش ده‌بێت.

بۆیه‌ من وه‌ک تاکێکی موسوڵمانی کورد وه‌ک پێویستیه‌کی سه‌رشانم هه‌ڵسام به‌درووست کردنی ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌ بۆ پیشاندانی چه‌ندان وێنه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ر له‌ باوه‌شی سرووشت که‌ به‌کاری خودای په‌روه‌ردگار.مۆری کردگاریان له‌سه‌ر نه‌خش کێشراوه . وه‌ هه‌روه‌ها پیشاندانی چه‌ندان ڤیدیۆی ده‌گمه‌ن و سه‌رنج ڕاکێش که‌ فلیمه‌کانی.خۆیان ده‌دوێن و گه‌واهی ده‌رن که‌ هه‌موو شتێک له‌ گه‌ردوون له‌سه‌ر په‌یڕه‌ووپڕۆگرامێکی زۆر پته‌وبه‌هێزدامه‌زراوه‌ .که‌ له‌ ده‌ سه‌ڵاتی هیچ که‌سێکمان دا نییه،‌ ته‌نهاو ته‌نها له‌ ژێر ڕکێفی خودای میهره‌بان خۆییه‌تی
‌هیوادارم ماڵپه‌ڕه‌که م‌ سوود به‌خش بێت بۆ هه‌موو لایه‌ک وه‌‌ له‌ یه‌زدانی مه‌زن داواکارم که له‌ کاری چاک بۆم بژمێرێت له‌و رۆژه‌ی که‌ هیچ که‌سێک وشتێک به‌هانامان نایه‌ت .خودای گه‌وره‌ پشت و په‌ نا بێت بۆمان. ‌ ‌
 له‌ دوای ووته‌کانم تکام وایه‌ هه‌ر که‌سێک ڕه‌خنه‌ یان پێشنیار یاخوود بابه‌تێکی تری په‌یوه‌ندیداری به‌ ماڵپه‌ڕه‌که‌ هه‌بێت ئاگادارم بکاته‌وه‌. له‌گه‌ڵ ڕێزوخۆشه‌ویستیمدا

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

ماڵه وه

قورئانی پیرۆز

به‌‌ڵگه‌و بابه ‌ت

وێنه‌ی موعجیزه

سروودی ئایینی

ڤیدیۆی سه‌مه‌ره

ماڵپه‌ڕی تر

 پرۆگرامی پێویست

په‌یوه‌ندیکردن