به‌‌ڵگه ‌و بابه ‌ت

زمانی نووسینی قوڕئان

لای هه‌موومان ئاشکرایه‌که‌ قوڕئان به‌زمانێکی زیندوهاتۆته‌ خواره‌وه‌ که زمانی عه‌ره‌بی یه‌.هاتنه‌ خواره‌وه‌ی قوڕئانیش به‌م زمانه‌ به‌رده‌وامی ده‌دات به‌هێشتنه‌وه‌ی ئه‌م زمانه ‌وه‌کو خۆی له‌ ئێستا و له داهاتووشدا,ته‌نانه‌ت زمانی ئه‌و که‌سانه‌ شه‌ که‌ له‌ به‌هه‌شت ئاخاوتنی پێده‌که‌ن.

هاتنه خواره وه ی قوڕئانی پیرۆزله کاتێک بووکه ڕۆناکبیرانی عه ره بی وبه تایبه تی شاعیرانیان زۆربایه خیان ده د ا به زمانه که یان له ڕووی ڕێزمان وڕاوانبێژی و ...هتد.

بۆئه م مه به سته ساڵانه پێش بڕکێیان له نێوان شاعیرانیاندا ئه نجام ده دا, وه چاکترین شعریشیان به دیواری (که عبه)ی پیرۆزه وه هه ڵده واسی که(معلقات)یان پێده وترا.

له م کاته داوله ناوئه م میلله ته دا خودای گه وره که سێکی هه ڵبژارد که ناسراو و دیاربووله ناویاندا,خاوه ن خووڕه وشتێکی به رزوده ست پاک و ڕاستگۆ,له گه ڵ ئه وه ی که خۆێنده واریشی نه بووه.لێره دانه خوێنده واری پێغه مبه رزۆرگرینگه که ئاماژه ی پێ بکه ین چونکه خه ڵکانی شاری (مه ککه)ی پیرۆزئه م زاته پاکه یان ده ناسی و ده یان زانی که نه خوێنده واره وه له م ڕووه وه عه ره ب په ندێکی پێشینانیشیان هه یه که ده ڵێن واته دانیشتوانی مه ککه باشتر خه لکانی خۆیان ده ناسن. خودای گه وره له قوڕئانی پیرۆزدا فه رموویه تی واته خودای گه وره به پێغه مبه ر ده فه رمووێ پێش ئه وه ی که قوڕئانت بۆبهێنمه خواره وه هیچ جۆره کتێبێکت نه خوێندۆته وه وه نه شت ده توانی بنووسی ئه گینا ئه وانه ی که به هه ڵه چوون ده که وتنه شک له م په یامه ی که هێناوته وده بوو به خاڵێک به ده ستیانه وه ئه مه جگه له وه ی که له کتێبه کۆنه کانی پێشووش هاتبوون که دواین پێغه مبه ری خودا نه خوێنده واره. چونکه خودای گه وره زۆربه ئاشکراده فه رموێ له قوڕئانی پیرۆزدا ئه ی پێغه مبه رتۆبه رله ئێستانه ت ئه توانی بخوێنیت و بنووسیت,ئه گه رپێغه مبه ر خوێنده واری هه بووایه کافره کان ویه هوده کانیش به رپه رچی ئه م ووته یه یان ئه دا یه وه وئه یان ووت که سێکی خوێنده واره و درۆده کات حاشا له پێغه مبه رکه به پێچه وانه وه به ڕاستگۆیی ناووبانگی ڕۆیشتووه وه یاخود یه هوده کان که به رله هاتنه خواره وه ی سروش (وحی)ده یان ووت ئێستا کاتی سه رهه ڵدانی دواین پێغه مبه ره که یه کێک له وسیفه تا نه ی که لایان نووسراو بوو نه خوێنده واریه که ی بوو که ده یاندا به گوێی خه لکانی شاری مه دینه منه وه ڕه .خۆ ئه گه ر پێغه مبه رخوێنده واربوایه که س به دووای نه ده که ووت و خۆیان له پێناوی دا نه ده کرده قوربانی ..!جگه له مه ش  ئه بێ  چه ند مامۆستا یه کی هه بووبێت که فێری خوێندن ونووسینیان کردبێت ئه ی بۆکه سێک نه هاتووه بڵێت من فێرکه ری بووم؟ به ڵێ چونکه تاکه فێرکه روومامۆستای پێغه مبه ر خودای گه وره یه. هه ر بۆیه له چه ندان شۆێنی قوڕئانی پیرۆزدا هاتووه که ته نهاخودای گه وره خاوه نی ڕاسته قینه ئه م کتێبه یه ته نانه ت پێغه مبه ردرود وسڵاوی خودای له سه ربێت بۆینه بووه ته نها پیتێکی لێ زیاد یان که م بکات خودای گه وره ده فه رموێ واته قوڕئان له لاى خوداى گه وره هاتۆته خواره وه وه که خاوه نی گشت شتێکه له زه وی وله ئاسمان ،وه ئه گه رپێغه مبه رله خۆیه وه که مێک شت بڵێ که ئێمه بۆمان نه ناردبێت ئه وا به توندی سزای ده ده ین وشا ده ماری خوێنی لێ ئه پچڕین وه هه رکه سێک شا ده ماری خوێنی پپچڕێ ئه مرێ,وه که سیشتان ناتوانن ئه م سزایه ی له سه رلا بده ن.وه خودای گه وره له چه ندان شوێنی تر ئاماژه کردووه که ته نها خۆی خاوه نی قوڕئانه. خودای گه وره له قوڕئانی پیرۆزدا   فه رموویه تی)واته هاتنه خوا ره وه ی ئه م کتێبه مه به ست له قوڕئانی پیرۆزه چونکه شێوه ی نووسینه که شی به سروش له خودای گه وره وه هاتۆته خواره وه له  لایه ن خودای گه وره وه ش پارێزراوه. که واته ئه م کتێبه به شێوه نووسراوه که ی وخوێنراوه که یه وه گومانی تێدا نی یه که له لایه ن خوداوه ئه وخودایه ی که عه زیزه له موڵکی دانایه به دروست کراوه کان وزانایه به به نده کانی وبه پێویستیه کانیان خودای خاوه ن به زه یی ومیهره بانه وه هاتۆته خواره وه.

له لا یه کی ترخودای گه وره له قوڕئانی پیرۆزدا ته حه دای کافره کانی قوڕه یشی کردووه.خودای گه وره فه رموو یه تی ماناكه ى: خودای گه وره ده فه رموێت ئه گه رگومانتان هه یه له هێنانه خواره وه ی ئه م قوڕئانه بۆبه نده ی خۆمان, ده ئێوه بتوانن یه ک سوڕه ت وه ک سوڕه ته کانی ناو قوڕئان بهێننه وه و به هه مان شێوه ی به هێزی  له ڕووی ڕاوانبێژی وڕێزمان وناوه ڕۆکه وه, که هه مان زمان وڕێزمانم پێ به خشیون که قوڕئانم پێ هێناوه ته خواره وه,داواش له خواوه نده کانتان بکه ن که هاوکارتان بن بۆ ئه م مه به سته ئه گه رڕاست ده که ن بێجگه له خودای گه وره. به ڵام ئه گه رنه تان توانی ته نها سوڕه تێک وه ک ئه م قوڕئانه بهێننه وه که هه رگیزناشتوانن نه ئێستا ونه له داهاتووشدا. که واته خۆتان له وئاگره بپارێزن که سووته مه نی یه که ی بریتیه له مرۆﭫ وبه رد که بۆکافره کان ئاماده کراوه.

لایه نێکی تری زمانی قوڕئان که پێویسته ئاماژه ی پێ  بکه ین ئه و ووشه نوێیانه ن که له گه ڵ هاتنه خواره وه ی قوڕئان هاتوونه ته ناوزمانی عه ره بی. خودای گه وره فه رموو یه تی قوڕئانی پیرۆز پڕیه تی له م ووشه نوێیانه که خودای گه وره ومیهره بان خۆی له دوای ئایه ته کان مه به سته کانی ڕۆنده کاته وه.هه ڵبه ته هیچ نوسه رێک نه ی توانیوه له هزرودروست کراوی مێشکی خۆی تاکه ووشه یه ک به کاربهێنێت که ته نها ئه وله مه به سته که ی بگات وبۆشمان ڕۆنبکاته وه وه بوونیشی هه بێت وئێمه ی مرۆﭫ لێی بێ ئاگابینووشه که شی له زمانی بیانی وه رنه گرتبێت. بێگومان جگه له دروستکه ری خودی زمانه کان که سیکی تر ئه م کاره ی هه رگیزاوهه رگیز بۆئه نجام نادرێ.

لایه نێکی تری قوڕئان گه رلێی ووردبینه وه وتیشکی بخه ینه سه ر چیرۆک وبه سه رهاته کانن.هه ریه کێک له ئێمه چه ندان چیرۆکنووس ده ناسێت که به هۆی چیرۆکه کانیان ناوبانگیان له جیهان بڵاوبۆته وه وه زۆریشیان به هۆی نووسینی ئه م چیرۆکانه وه خه ڵات کراون.

نووسه ران له کاتی نووسینی چیرۆکه کانیان یه کێک له که سایه تیه کانی ناوچیرۆکه که ده که ن به پاڵه وانی سه ره کی چیرۆکه که یان وچه ندان که سا یه تی تروه ک پاڵه وانی ناوه ندی وکۆمبارس بۆخزمه ت کردنی پا ڵه وانی سه ره کی چیرۆکه که یان به کارده هێنن, که زۆرجارخودی چیرۆکه که گشتی له دروستکراوی بیروئه ندێشه ی چیرۆکنوسانه.

چیرۆکنووسان وا باسی پاڵه وانه که یان ده که ن له چیرۆکه کانیان که زۆرترین کاریگه ری بکه نه سه ردڵ وده روونی خوێنه ر.هه ڵبه ته  هه رچیرۆکیک بریتی یه له سه ره تا وناوه ڕاست که (گرێ)شی پێ ده ڵێن وه کۆتای یه که ی,که له سه ره تا وه پاڵه وانی سه ره کی به سه رکه وتوویی هه نگاو به هه نگاوکاره کانی ئه نجام ده دات تاده گاته کۆتایی چیرۆکه که. که واته نووسه ری چیرۆک زۆرجوان کاری پاڵه وانی سه ره کی چیرۆکه که ی داده ڕێژێ چۆنی ئاره زوو بێت.به ڵام گه رداوای لێ بکه یت یه کێکی تر له که سایه تیه ناوه ندیه کانی ناوچیرۆکه که ی له هه مان چیرۆکدا بکاته پاڵه وانی سه ره کی وبێ ئه وه ی له کاری هونه ری یه که می که متروبێ هێزتربێت وهیچیش له چیرۆکه که و به سه رهاته کان نه گۆڕێت ته نها به سه رهاتی پاڵه وانی چیرۆکی یه که م کورت بکاته وه و له چیرۆکی دووه می باسی به سه رهاتی که سایه تی یه کی تری ناو چیرۆکی یه که می بکات وتیشکی زیاتری بخاته سه ر,ئه مجاره یان له ڕویه کی تره وهه ست به چیرۆکه که بکه ین و جوانی یه کی تری خه یاڵاوی چیرۆکنووس ببینین,که چی به ڕێکه وتیش کارێکی وایان بۆ ئه نجام نادرێت.

با ئێستا بێین وسه رنج له چیرۆکه کانی ناو قوڕئانی پیرۆزبده ین, که شاره زایان له بواری چیرۆکدا له با ره یانه وه ده ڵێن: له چیرۆکه کا نی ناو قوڕئاندا دووباره بوونه وه نی یه وهه رچه نده هه مان به سه رهات وڕوداویشه له گه ڵ ئه مه شدا له هه رشوێنک تام وچێژێکی تایبه تیان هه یه هه رهه مووشیان له به رزترین ئاستی داهێناندان.

بۆنموونه له چیرۆک و به سه رهاتی حه زره تی (موسا) سڵاوی خودای له سه ر بێت که چه ند جارێک له قورئاندا ئاماژه ی بۆکراوه ده بینین له هه شوێنێک تیشک خراوه ته سه ر که سایه تیه کی ناو به سه رهاته که.جارێکیان به درێژی باسی به سه رها تی حه زره تی مو سا ده کات و که سا یه تیه کا نی تر به کورتی باس ده کرێن,جارێکی ترباسی  فیرعه ون به درێژی وکه سایتیه کانی تربه کورتی, جارێکی ترحه زره تی (هارون) سڵاوی خودای له سه ر بێت وجارێکی تردایکی حه زره تی موسی و...هتد بێ ئه وه ی له نا وه ڕۆکی به سه رهاته که بگۆرێت.جا ئه مه بۆهه رهه موو چیرۆک وبه سه رها ته کانی ناو قوڕئان ڕاسته. خودای گه وره فه رموو یه تی ماناکه ی خودای گه وره ده فه رموێت ئه ی محه ممه د ئێمه باشترین به سه رهاته کانت بۆده گێرینه وه له ناوئه وقوڕئانه ی که لای ئێمه وه سروش(وحی)ه که یت بۆهاتووه,که پێشترهیچ شتێکت له باره ی ئه م چیرۆکانه وه نه ده زانی ولێی بێ ئاگابوویت.

ڕوویه کی ترسه رنج ڕاکێش ئه وه یه که کتێبی هه رنووسه رێک بخوێنیته وه له هه ربوارێکدا له ده ست پێکیدا داوای لێبووردن ده کات له که م وکوڕیه کانی.له به رئه وه ی کاری مرۆﭭـه و کاری مرۆﭭیش بێ که موو کوڕی نابێت. ئه مه ش سه د ده رسه د پێچه وانه ی قوڕئانه که خودای گه وره له سه ره تا ی ئه م کتێبه پیرۆزه ی و له سه ره تای درێژترین سوڕه ته کانی که بۆئێمه ی مرۆﭭـی ناردووه ده فه رمووێت واتاکه ی الم ئه م سێ پیته خودا له مه سته کانی ده گات ذٰ لِكَ الکِتـٰبُ لا رَیبَ فیه هدًی لِّـلمُتَقین واته هاتنه خواره وه ی ئه م کتێبه(قوڕئان)گومانی تێدا نییه که له لایه ن خوداوه یه که م وکوڕی تێدانی یه وهیدایه ت به خشه بۆئه وکه سانه ی له خودا    ده ترسن وبڕوابه لایه نه نا دیاره کانی(غیب) ژیان ده که ن که بریتین له [خودای گه وره وفرشته کان وجنۆکه کان وکتێبه ئاسمانیه کان ودۆزه خ وبه هه شت وقه زاوقه ده ربه خیروشه ڕه که یه وه وڕۆژی هه ڵسانه وه و وه ستان بۆلێپرسینه وه له به رده م خودای تاک وته نها] وه ئه وانه ی نوێژده که ن وه به شێکی که م له وماڵ وسامانه ی که خودای گه وره پێی به خشیوون له ڕێگای خوداده یبه خشنه وه و وه ئه وانه ی بڕوابه هێنانه وه خواره وه ی ئه وقوڕئانه وکتێبه کانی تری پێش ئه مه کتێبه که بۆپێغه مبه رانی ترهێنراونه ته خواره وه ده که ن وباوه ڕیته واویان هه یه به ڕۆژی هه ڵسانه وه ووه ستان له به رده م خودای تاک وته نها.که خودای گه وره به ڕۆژی دوایی ناوی بردووه.ئه وانه ن که له ژێرهیدایه تی خودادان وسه رکه وتنی ته واوبه شی ئه م جۆره به ندانه ی خودان.

نوسینی:موئه‌یه‌د عه‌زیز موسته‌فا

به نا وى خوداى گه وره وميهره بان

سه ره تا:

سوپاس بۆخوداى گه وره ودرود وسڵاوبۆپێغه مبه ره کانی وئه وانه ی دوای رێ وشوێنی ئه وانیش که وتوون,وه باشترین وتایبه‌ت مه ندترین درودوسڵاوبۆدواین پێغه‌مبه‌ر,رێبه‌رمان وخۆشه ویستمان(محمد)درودوسڵاوی خودای له سه ربێت. ئه وکه سه ی که ڕاستگۆترین وده ست پاکترین به نده ی خودایه له سه رڕووی زه‌وی.

خودای مه زن هه رله سه ره تای دروست کردنی مرۆﭭه وه.جیاله گشت دروست کراوه کانی تری ئه رکی خه لافه تی سه رزه وی پێسپاردووه.خودای گه وره له قوڕئانی پیرۆزدافه رموویه تی هه رله به ر ئه م خه لافه تیه ش مرۆﭭی به دانایی وزانیاریه کی ته واوه هێناوه ته سه رئه م زه ویه له گه ڵ هێنانی بۆ سه رزه ویش په یڕه ووپڕۆگرامی خۆیشی پێ به خشیوه بۆ ئه وه ی سنووروده سه ڵاتی خۆی بزانێت.که له کاتی ئه نجام دانی کاره کانی به باشی پاداشت ده کرێت وه له کاتی پشتگوێ خستنی یان نه کردنی کاره کانی سزاده درێت. بۆ ئه م مه به سته ش به هه شت و دۆزه خی دروست کردووه.

که واته ئێمه نه وه ی که سێکی زاناو هۆشمه ندین نه وه کووه ک داروینیه کان  ده ڵێن ئێمه نه وه ی مه یمونین وله پێشووه چوونی ئاژه ڵداپه یدا بووین,هه ڵبه ته من ئه مه م قه بوول نی یه گه رپێم بڵێن تۆ درێژکراوه ی مه یمونیت,نازانم چۆن داروینیه کان باوک وباپیرانیان ده گه ڕێننه وه بۆئاژه ڵێکی بێ مێشک که مرۆﭫ چۆنی بوێت هه ڵسوڕێنه ریه تی خودابۆخزمه ت کردنی ئه ودروستی کردووه؟!خودای مه زن پشت وپه نابێت له ده رفه تێکی تردابه درێژی باسی ئه م بابه ته ده که م.

خودای گه وره چه ند پێغه مبه رێکی له ڕه گه زی مرۆﭭـه وه هه ڵبژاردووه بۆ  ئه وه ی په یڕه ووپڕۆگرامه کانی خوی که ئایینه کانیه تی بگه یێننه ئێمه ی مرۆﭫ به جوانترین شێوه وه.

وه یه که م که س که خودای به خشنده ئه م کاره ی پێ سپارد باوکی هه مووبه شه رییه ت حه زره تی (ئاده م) بوو سڵاوی خودای له سه ربێت.وه کۆتایی ئاینه که شی که ئاینی پیرۆزی ئیسلامه به خشی به به نده و خۆشه وتی خۆی(محمد) درودو سڵاوی خودای له سه ربێت.

خودای به خشنده له هه رسه رده مێکدا پێغه مبه رێکی ناردبێت به زمانی سه رده مه که ی بووه,واته له وسه رده مه داچی باوبووه,بۆنموونه له سه رده می حه زره تی(موسی)سڵاوی خودای له سه ربێت ساحیروجادوکه رزۆربوون که توانای سیحروجادوگه ریان گه یشتۆته ئاستێکی به رز.بۆئه م مه به سته فێرگه ی تایبه تیان هه بووه,به ڵام کاتێک حه زره تی(موسی)سڵاوی خودای له سه ربێت به تواناوهێزی خوداداره که ی ده ستی بووه به مارێکی گه وره که ئه م کاره جگه له خودای دروستکه ربه هیچ ساحیروجادوکه رێک ئه نجام نادرێت. بۆیه ئه وانه ی هه رله سه ره تاوه باوه ڕیان به حه زره تی(موسی)سڵاوی خودای له سه ربێت هێناوه وکڕنۆشیان بۆخودای به هێزوبه توانابردووه ساحیره کان بوون چونکه به هۆی ئه و    زانیاریه ی که ده رباره ی سیحرو جادووگه ری هه یانبووه زانویانه که ئه م کاره هه رگیزبه سیحروجادوگه ری ناکرێت. بۆیه کاتێک(فیرعه ون)هه ره شه ی له خاچدانیانیدا هیچێکیان په شیمان نه بوونه ته وه وبگره باوه ڕیان پته وتروبه هێزتربووه.خودای گه وره له قوڕئانی پیرۆزدافه رموویه تی ده بینین که وا ئه وساحیرانه ی که به یانیه که ی کافربوون وپله وپایه وده سه ڵاتیان له(فیرعه ون)داواده کرد,ئێواره که ی هه رهه مویان به داستی(فیرعه ون)وداروده سته که ی له خاچ دراون وشه هیدکراون.

گه رسه رنج بده ینه سه رده می حه زره تی(عیسی)سڵاوی خودای له سه ربێت له سه رده می ئه ودازانیاری پزیشکی له ئاستێکی به رزدابووه, ئه وه ی که پێان چاره سه رنه کرابێت,مردن وکوێری وگوڕی بوون وکه ڕوڵاڵی بوو.سه یرده که ین حه زره تی(عیسی)سڵاوی خودای له سه ربێت ئه م نه خۆشیانه ی که چاره سه ریان نه بووه.به هێزوتواناوئه مری خودای گه وره چاکی کردونه ته وه.خودای گه وره له قوڕئانی پیرۆزدافه رموویه تی خودای به خشنده هه رپێغه مبه رێکی كه ناردبێت بۆئێمه ی مرۆﭫ, بۆئه وه یه که ئێمه بڕوا به تاکه خودایی بهێنین وتاکه خوداپه رستی بکه ین,بۆئه م مه به سته ش خودای گه وره به هێزوتوانای خۆی هه رپێغه مبه رێکی به چه ند موعجیزاتێکه وه ناردووه بۆئه وه ی ئێمه ی مرۆﭫ باوه ڕیان پێ بکه ین که ئه م پێغه مبه رانه نێردراوی خودان.

بۆنموونه ڕزگارکردنی حه زره تی(ئیبراهیم)سڵاوی خودای له سه ربێت له ناوئاگرداکه خودای گه وره ئه مر به یه کێک له دروست کراوه کانی ده کات که ئاگره,ده فه رموێت { قلنا ﻴـٰنارکونی برداً وسلاماً علی إبراهیم}(الانبياء:69).ئه ی ئاگر ببه به سارد وسه لامه ت بۆئیبراهیم,گه رخودای گه وره ئه مره که ی ته نها به ساردی ئاگره که بکردبایه ئه واحه زره تی(ئیبراهیم)سڵاوی خودای له سه ربێت له سه رمان ڕه ق ده بوه وه.وه ئه گه رنه شی وتبا ببه به سارد وسه لا مه ت بۆحه زره تی(ئیبراهیم) به ته نها ئه وا بۆگشت که سێک ئاگرده بوو به ساردوسه لامه ت.بۆیه خودای گه وره ئه مربه ساردی وسه لامه تی ده کات بۆ حه زره تی(ئیبراهیم) سڵاوی خودای له سه ربێت به ته نها.

گه رباسی موعجیزه که ی قه ومی حه زره تی(ساڵح)سڵاوی خودای له سه ربێت بکه ین که خودای گه وره حوشترێکی له سه رداوای قه ومه که ی له به ردی شاخ بۆدروست کردن وله به رچاوییان له ناوشاخ ده ریهێنا,خودای گه وره له قوڕئانی پیرۆزدا فه رموویه تی،وه هه روه ها له سه ره وه باسى موعجيزه يه كى حه زره تی(موسی)وچه ند موعجيزه يه كى حه زره تی(عیسی)سڵاوی خودایان له سه ربێت کرد.که واته به م جۆره ده گه ینه پێناسه ومه به ستی موعجیزه.

پێناسه ومه به ستی موعجیزه:گۆرینی باری ئاسایی شتێکه بۆشتێکی تر,یان کارێکه وه یان ڕوداوێکه له کات وشوێنێکی دیاری کراوله سه رده ستی یه کێک له پێغه مبه ره کانی خودائه نجام دراوه یان ڕویداوه به هێزوتوانای خودای گه وره,یاخود ووته ی پیرۆزی خودایه له ناودوتۆی کتێبێکدا نوسراوه ته وه که به هیچ جۆرێک له زمان ونووسین وبیروبۆچوونی مرۆﭫ ناچێت,یان زانیارێکه که له داهاتووداڕووده دات خودای گه وره داویه تی به یه کێک له پێغه مبه ره کانی به مه به ستی باوه ڕهێنانی خه ڵکانێکی هۆشمه ند ودانایه له هه موو چین و توێژێکدا به و پێغه مبه رانه وبه ڕاستی ئه وپه یامه ی که له لایه ن خودای گه وره پێیان به خشراوه.وه ئه مه ش ده بێته هۆی شوێن که وتنی ئه م پێغه مبه رانه وتاکه خوداپه رستی ده بێته ئامانجیان تا له ژیاندابن.

که واته موعجیزه کان ته نها تایبه تن به پێغه مبه ره کان,خودای به رزوبه به زه یی هه رپێغه مبه رێکی به چه نده ها موعجیزه پشت ئه ستوور کردووه. بۆئه وه ی ڕێگای تاریکی ژیانمان بۆ ڕۆناک بکه نه وه.

سه ره تاکه ی به حه زره تی(ئاده م)بوو سڵاوی خودای له سه ربێت وه دواین  ئاینه کانی به ئاینی پیرۆزی ئیسلام ودواین کتێبه ئاسمانیه کانی به قورئانی پیرۆزو دواین پێغه مبه راکانی به (موحمه دی کوڕی عه بدوڵا) درود وسڵاوی خودای له سه ربێت به نده وخۆشه ویستی کۆتایی پێهێنا. جاله به رئه وه ی ئاینی پیرۆزی ئیسلام دواین ئاینه کانی خودایه که بۆئاده میزادی ناردبێت, بۆیه ده بێ ئه م ئاینه ئاینی هه مووسه رده مێک بێت تا ئه و ڕۆژه ی خودای گه وره کۆتایی به م ژیانه ده هێنێت .

وه ک ده زانین یه که مین سوڕه ت له قورئانی پیرۆزداهاته خواره وه سوڕه تی(العلق)ه,که خودای گه وره فه رموویه تی)واته بخوێنه به ناوی خودای دروستکه رکه مرۆﭭـی له دڵۆپه ئاوێکی هه ڵواسراوبه دیواری ڕه حمه وه دروست کردووه,گه رسه رنج له م دوو ئایه ته ی سه ره وه بده ین ده بینین یه که مین ووشه که هاتۆته خواره وه ووشه ی بخوێنه که به شێوه ی داخوازی هاتووه.که واته ئه وه ی نه خوێنده واربێت پێویسته خۆی فێری خوێنده واری بکات,چونکه دواین ئایینی خودابۆسه رده می زانست وزانیاری که ئاینی پیرۆزی ئیسلامه داوای لێ  ده کات.بۆئه وه ی بگه ین به هه رزانستێک له زانسته کان پێویستیمان به خوێندن ونووسینه سه یرله وه دایه که وا دووه مین سوڕه تی قورئانی پیرۆزکه خودا بۆپێغه مبه ری هێناوه ته خواره وه به ناوی(القلم)ه,که خودای گه وره فه رموویه تی نون پیتێکه له پیته کانی نوسینی عه ره بی, ته نها خودای گه وره له مه به ستی به کارهێنانی ده زانێت ئه وانه ی که ته فسیری قورئانی پیرۆزیان کردووه زۆرشتیان له باره ی ئه م پیتانه وه نووسیوه چونکه نووسینی عه ره بی له 28 پیت پێک دێت خودای گه وره ته نها 14 پیتی به کارهێناوه له سه ره تای چه ند سوڕه تێکی قورئانی پیرۆزدا,یه کێک له مه به سته کانی پاراستنی قورانه له هه رده ست کاریه ک. خودای گه وره له   به رگرنگی ئه م قه ڵه مه ی که واشتی پێ ده نووسین باسی کردووه,ده بێ ئێمه ی موسوڵمانان بایه خی زۆری پێ بده ین چونکه ئێمه ئۆممه تی خوێندن ونووسینین.ئه مه ش پێچه وانه ی ئه م گوتارانه یه که وابه هه ڵه داچووان موسوڵمانان به نه خوێنده وارونه زان له قه ڵه م ده ده ن.

خودای به خشنده ومیهره بان دوایین ئایینی پیرۆزی له سه رده می زانست وزانیاریدابه خشی به پێغه مبه رێکی دیارله ڕووی ڕه چه ڵه که وه, وه ناسراو به ده ست پاکی وڕاستگۆی له ناوئه وکۆمه ڵگایه ی که تێیدا ده ژیا,وه هه روه هاخاوه ن که سایه تیه کی هێمن وله سه رخۆ,خوڕه وشتێکی به رز,له گه ڵ ئه وه ی که خوێنده واریشی نه بووه به ڵام به وزانست وزانیاریانه ی که له خودای گه وره ومیهره بان وه ریگرتووه هیچ زاناو فه یله سوفێک هه ندی ئه وی له بوواره کانی ژیان وزانست نه زانیوه وناشزانێت.چونکه ئه م زاته پیرۆزه له خۆیه وه نه دواوه وزانیاریه کانی ڕاسته وخۆله ئاسمان له لایه ن خودای  دروستکه ر و زانای ته وای زانیاریه کانه وه بۆده هێنرا یه خواره وه له ڕێگای حه زره تی(جبریل) سڵاوی خودای لێ بێت,خودای گه وره فه رموویه تی ئه م زاته پیرۆزه ش(موحه ممه دی کوڕی عه بدوڵای کوڕی عه بدول موته ڵیب)ه که ڕه چه ڵه کی  ده گه ڕێته وه بۆحه زره تی(ئیسماعیل)ی کوڕی حه زره تی (ئیبراهیم)درودوسڵاوی خودایان له سه ربێت.

پێغه مبه ردرود وسڵاوی خودای له سه ربێت فه رموویه تی ماناکه ی خودای گه وره له کوڕه کانی ئیبراهیم ئیسمائیلی هه ڵبژارد,له نه وه کانی ئیسماعیل به نی که نانه ی هه ڵبژارد,له به نی که نانه ش قوڕه یشی هه ڵبژارد,له به نی قوڕه یشیش به نی هاشمی هه ڵبژارد,وه منی له به نی هاشم هه ڵبژارد.ئه م هه ڵبژاردنه ش بۆ ئه وه ی که ئاینی کۆتایی پێسپێردراوه.ده ناخۆحه زره تی(ئیسحاق)یش که کوڕی حه زره تی(ئیبراهیم)ه پێغه مبه ری خودابووه و کوڕه که شی حه زره تی(یه عقوب)یان حه زره تی(ئیسڕائل)یش ناوه که دوازده کوڕی هه بووه به م کوڕانه ش ده وترێت به نی ئیسڕائیل  که یه کێک له کوڕه کان حه زره تی(یوسف)ه درودوسڵاوی خودای له سه ربێت.وه له به نی ئیسڕائیل واته له نه وه کانی  ئه م دوازده کوڕه ی حه زره تی (یه عقوب)ه وه خودای به خشنده زۆرپێغه مبه ری له ناویان ده ست نیشان کردوون وه ک پێغه مبهران(موسی, داود,سوله یمان,زه که ریا,یه حیا,عمران,عیسی)وچه ندانی تردرودوسڵاوی خودایان له سه ربێتهه موویان بۆبه نی ئیسڕا ئیل نێردراون.وه ژماره ی پێغه مبه ره کانی خودا زۆر زۆرن که هه موویان بۆته نه ها قه مێک ها توون وه که میان بۆدووان یان سێ یان بووه .

که واته پێغه مبه ره کانی به رله هاتنی (محمد) درود و سڵاوی خودایان له سه ربێت بۆته نها قه ومێک وسه رده مێک نێردراون به ڵام (محمد)درودوسڵاوی خودای له سه ربێت بۆهه موومیلله تێک وسه رده مێک نێردراوه. خودای گه وره فه رموویه تی بۆیه ئه وپه یامه ی که له خوداوه وه ریگرتوه ده بێ هه ر به رده وام بێت بۆهه موومیلله تان وسه رده مانێک تا گۆی زه وی ئاده میزادی له سه ردابژیێت.وه موعجیزاته کانی پێغه مبه ردرود وسڵاوی خودای له سه ربێت زۆرن به ڵا م ئه وه ی که من ده مه وێ باسی لێوه بکه م ئه وموعیزاتانه ن که له ناو قوڕئانی پیرۆزو ووتـه وکرداره کانی پێغه مه ره وه پێش زياترله1400 ساڵ له مه وبه رهاتوون،ئێستا بوون به ڕاستييه كي زانستى. ئه مه ش ئه وه ده گه یه نیت که ئه م قوڕئانه پیرۆزه قسه ی خودايه وئه م زاته پاک ونه خوێده واره ش پێغه مبه رو نێردراوى خودايه.

خوداى به خشنده وميهره بان پشت وپه نابێت با سی چه ند بوارێکی ئه م موعجیزاتانه وه ده که م. وه له خودای گه وره داواده که م ئه م کا ره م لێ قه بوڵ بکات و بیکاته هۆیه ک بۆ ڕۆناک کردنه وه ی ڕێگای ژیانی چه نده ها که س وئه م کاره م به کاری چاکه بۆبژمێرێت وڕۆژی قیامه ت بیخاته سه رته رازووی چاکه کانمان. خودای گه وره ئێوه ومنیش بخاته ژێرسێبه ری ڕه حمه تی خۆی و له ئاگری دۆزه خ ڕز گارمان بکات.به به هه شتی پان وبه رینی له گه ڵ پێغه مبه ران وپیاو چاکان کۆمان بکاته وه. ئێوه ش بڵێن ئامین..

دواین داوامان له خودای گه وره پا ش سوپاسی زۆرمان بۆی ئه وه یه درود وسڵاومان بگه یه نێته پێغه مبه روکه س وکاروهاوه ڵه کانی وئه وانه ی له سه ر ڕێوشوێنی ئه وانن تا ڕۆژی قیامه ت.

نوسینی:موئه‌یه‌د عه‌زیز موسته‌فا

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

ماڵه وه

قورئانی پیرۆز

به‌‌ڵگه‌و بابه ‌ت

وێنه‌ی موعجیزه

سروودی ئایینی

ڤیدیۆی سه‌مه‌ره

ماڵپه‌ڕی تر

 پرۆگرامی پێویست

په‌یوه‌ندیکردن