سامی یوسف به‌ هره‌یه‌ک له‌لایه‌ن خوداوه

هه‌ر وه‌ک تیشکێک له‌ناوتاریکی یان رزگارکه‌رێک له‌ناولافاوی ئاوازوگۆرانی بێ ماناوه، ‌ده‌نگێک یان ڕاستربه‌هره‌یه‌کی خودایی په‌یدابوو.نه‌رم،زاڵترو خۆشتر له‌ ده‌نگان،سه‌رنج ڕاکێش،به‌ئاسانی په‌رده‌ی گوێچکه‌ ده‌بڕێ و ده‌گاته‌ ناو دڵ،هه‌ر وه‌ک له‌ هه‌ساره‌ یه‌کیتره‌وه‌ هاتبێ وایه. ووشه‌کانی واتابه‌خش وئامانجدارن،ئاوازه‌کانی له‌به‌رزترین ئاستدان،ژه‌نینی مۆسیقاژه‌نه‌کانیش له‌گه‌ڵت ده‌دوێن

سامی یوسف ئه‌و که‌سه‌ی له‌ناو جه‌رگه‌ی ماددییه‌تی ئه‌وڕوپاوه‌.بتوانێ به‌هۆی ده‌نگ وئاوازه‌کانییه‌وه‌ له‌گه‌ڵ خوێنی ملیۆنان خاڵکدا له‌سه‌رانسه‌ری دنیادا هاتوچۆبکات وله‌پاشانیش له‌ناو دڵ و رۆحیاندا جێگیرببێ.ئه‌وه‌تا له‌پێشبڕکێی گۆرانی له‌ هه‌ر دوو وولاتی{تورکیا}و{میسر}دابه‌ ده‌نگ وئاوازه‌کانی توانیویه‌تی پله‌ی یه‌که‌م به‌ده‌ست بێنێ.

سامی یوسف له‌ساڵی 1980ی زاینی له‌{ئازه‌ بێجان}ه‌وه‌ هاتۆته‌ دونیاوه‌ وله‌ئینگلستان ‌ته‌مه‌نی منداڵی ومێردمنداڵی به‌سه‌ر بردووه‌.ئێستاش له‌وێداده‌ژی.خاوه‌نی دوو ڕه‌گه‌زنامه‌یه‌{ئازه‌ری وبه‌ریتانی}.له‌بنه‌ماڵه‌یه‌کی مۆزیقاژه‌نه‌وه‌ په‌روه‌رده‌ بووه‌ باوکی ئاوازدانه‌رو‌شاعیره‌.

هه‌رچه‌نده‌ خۆی خوێندنی مۆسیقاژه‌نینی رۆژئاوایی خوێندووه‌ به‌ڵام توانیویه‌تی گه‌رم وگوڕی مۆسیقای رۆژهه‌ڵاتی تێکه‌ڵ به‌ئاوازه‌کانی بکات.چونکه‌ خۆی ئاوازدانه‌ری زۆربه‌ی سروده‌کانییه‌تی وته‌نانه‌ت خۆشی هه‌ڵبه‌سته‌کانیانی بۆ داده‌نێت . تا ئێستا دوو سی دی بڵاوکردۆته‌وه‌ یه‌که‌میان به‌ناوی{مامۆستا}ودووه‌میش به‌ناوی{ئۆمه‌ته‌که‌م}چاوه‌ڕوانی به‌رهه‌می ترین خوداپایه‌به‌رزتروبه‌رزتری بکات

 

 

 

ئه‌لبومی دووه‌م               

01 - My Ummah Intro ئۆمه‌ته‌که‌م
02 - My Ummah ئۆمه‌ته‌که‌م2
03 - Allah Allah الله‌ الله‌
04 - Ya Rasulallah یاڕه‌سول الله
05 - Try Not to Cry

06 - Muhammad (PBUH)
محه‌ممه‌د
07 - Make A Prayer
08 - Eid Songجه‌ژن
09 - Free
10 - Munajat (Arabic)پاڕانه‌وه

11- Munajat (Turki)پاڕانه‌وه
12- Mother (Arabic)دایک

13-Mother (turki)دایک

14- Muhammad (PBUH) Part IIمحه‌ممه‌د
15- We Will Never Submit

 

 

 

 

 

ئه‌لبومی یه‌که‌م

01 - Al-Mu'allim مامۆستا
02 - Who is the Loved One?

03 - The Cave of Hira
04 - Allahu الله
05 - The Creator
06 - Meditation
07 - Ya Mustafa یا موسته‌فا
08 - Supplication

 

 

 

 

 

 

 

 

     

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

ماڵه وه

قورئانی پیرۆز

به‌‌ڵگه‌و بابه ‌ت

وێنه‌ی موعجیزه

سروودی ئایینی

ڤیدیۆی سه‌مه‌ره

ماڵپه‌ڕی تر

 پرۆگرامی پێویست

په‌یوه‌ندیکردن